بەرگریی شارستانیی هەولێر: هاوڵاتییەک لە کاتی مەلەکردندا خنکا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک بەناوی ئارام کەمال محەمەد ئەمین، تەمەن 16 ساڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو قوتابی بووە و لەدایکبووی ساڵی 2008 بووە و دانیشتوونی کەڵەک بووە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00 لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

باسی لەوەشکردووە، دوای یەک کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی ژێرئاوی خەبات، تەرمەکەی دۆزرایەوە و دەرهێندراوە و رەوانەی پزیشکی دادی کرا.

بابەتی پێشتر

کرێکارێک بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بۆچی پارەی مووچە بە لێبڕینەوە نێردرا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share