دوای پێنج مانگ لە ژێرئاوكەوتنی یەختەكەیان ناسنامەی سێ كۆچبەری كورد ئاشكراكرا

دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران ناسنامەی سێ كۆچبەری كوردی تیادا ئاشكراكرا.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران كە لەنزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی تەرمی سێ کۆچبەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە.

ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی کە تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە هەریەكە لە (ئەمیرە عوسمان خدر، هەناسە هەژار محمەد، ڕێژوار ڕێبوار عبدوڵڵا)یە.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر بێسەرشوێن بووان و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاریان و ڕادەستکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان ناسنامەکانیان ئاشکراکراوە.

هاوكات نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاندووە، تا ئێستا مەلەفی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماون بەردەوامن لە بەدواداچوون بەمەبەستی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ کەسوکاریان.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی پڕۆژەیەكی گرنگ جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی سێ كەسی بەتۆمەتی فێڵكردن ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share