قائیمقامیەتی سلێمانی: ئەمساڵ کێشەی کەمیی غاز و بەرزبوونەوەی نرخەکەی نابێت

قائیمقامیەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ کێشەی کەمیی غاز و بەرزبوونەوەی نرخەکەی نابێت و لیژنەیەکی تایبەت چاودێریی هێنان و دابەشکردن و نرخی غازی شل دەکات”.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ چاودێریکردنی هێنانی غازی شل بۆ ناو کارگەکان و دواتر لەڕێگەی بریکارەکانەوە فرۆشتنی بە هاوڵاتییان، لەگەڵ ئەو لیژنەیە کۆبووینەتەوە و بەرنامەو پلانی پێویستمان داناوە بۆئەوەی لە وەرزی سەرمادا کە خواست لەسەر غاز زیاتر دەبێت، کێشەی بڕی پێویست و نرخ دروستنەبێت.

دەشڵێت، ئەو لیژنەیە رۆژانە لە کاتژمێر چوار بۆ هەشتی بەرەبەیان چاودێریی کارگەکانی غاز دەکات، دواتر چاودێریی نرخ و دابەشکردنی ئەو بڕە غازە دەکەین بەسەر هاوڵاتییاندا، رێگە بەهیچ کەس و کارگەیەک نادرێت نرخ لەسەر هاوڵاتییان زیادبکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ره‌مه‌زان كراوه‌

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ره‌مه‌زان كراوه”. ‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بۆ…
Total
0
Share