لەلایەن کەسێکەوە تەقە لە سەرۆکی شارەوانی شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک کرا و توانی رزگاری ببێت.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەنتەری قەزای شێخان هاوڵاتییەک دەستڕێژی گوللەی لە خالید نەرمو سەرۆکی شارەوانی شێخان کردووە و هەڵاتووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی رێگەنەدان بە تاپۆکردنی زەوی هاوڵاتییەک، هاوڵاتییەکە تەقەی لێکردووە، بەڵام توانیویەتی رزگاری بێت.