کۆمسیۆن: کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ درێژکردنەوەی وادەی دەنگدان و پرۆسەکە درێژناکرێتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەشی پەیوەندیی گشتیی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، “پرۆسەی تیروپشک بۆ چەند وێستگەیەک بەڕێوەدەچێت بۆ ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان، تا بزانرێت لەگەڵ دەنگدانە ئەلیکترۆنییەکەدا هاوتایە، یان نا”.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاشکراشیکردووە، “لەماوەی 24 کاتژمێردا دوای تەواوبوونی دەنگدان، ئەنجامی بەرایی دەنگدان ڕادەگەیەندرێت”، وتیشی، ماوەی دەنگدان درێژناكرێتەوە.

ئەمڕۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتیدا بەشێک لە لایەنەکان گلەییان لەوە هەبووە ئامێرەکان هەندێک کەموکوڕیان هەبووە، بەڵام کۆمسیۆن دەڵێت ئامێرەکان کاردەکەن و کاتژمێر شەشی ئێوارە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەکاركردن دەوەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێم: دەبەی ئاو و بۆن و پاوەربانک و ئامێری ئەلکترۆنی لەناو ئۆتۆمبێلەکانتان جێمەهێڵن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم 16 رێنمایی بڵاوکردەوە بۆ هاوڵاتییان بەمەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم رۆژی وەزری هاویندا.…
Total
0
Share