چۆن دەزانیت منداڵەکەت پێویستی بە چاویلکەیە؟

لە ئێستادا ژمارەی ئەو منداڵانەی بەدەست کێشەی چاوەوە دەناڵێنن لە زیادبووندایە، بەشێک لە دایکان و باوکانیش لەبەرئەوەی منداڵەکە بە راستەوخۆ ناتوانێت تێیانبگەیەنێت کە کێشەی چاوی هەیە درەنگ درکی پێدەکەن و ئەمەش رەنگە کێشەی چاوی منداڵەکە زیاتربکات.

کریستینا وینگ کە مامۆستای یاریدەدەری پزیشکیی چاوە لە زانکۆی بایلۆر لە ئەمریکا دەڵێت، “لە هەشت ساڵی یەکەمی تەمەنیدا چاوی منداڵ لە گەشەکردندایە، بۆیە پێویستە دایکان و باوکان زیاتر ئاگاداربن و هەر نیشانەیەکی نائاساییان لە منداڵەکەدا بەدیکرد بە زوویی بیگەیەننە پزیشکی پسپۆڕی منداڵان.

لەو نیشانانەی لە منداڵدا هەبوون و پێویستە پشتگوێ نەخرێن.

-سەرئێشەی بەردەوام

-خورانی زیاد لە پێویستی چاو

-سەیرکردنی شاشەکان لە نزیکەوە

-کێشە لە بینینی شتە دوورەکان

-دابەزینی ئاستی لە خوێندن

-لە کاتی خوێندنەوەدا چاوێکی دابخات

بۆ ئەوەی منداڵ لە کێشەکانی چاو بپارێزیت پێویستە ماوە ماوە پشکنینی چاوی بۆ بکرێت، بەکارهێنانی چاویلکەی بەرخۆر، ئەنجامدانی هەندێک راهێنان بە چاو بۆ پاراستنی لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

بابەتی پێشتر

دەرمانێكی باو پیری لە گیانداراندا دوادەخات.. بۆ مرۆڤیش هەروایە؟

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: بوونی درەخت لە چواردەوری ماڵەکەت پەیوەندی بە تەندروستیی دڵی تۆوە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share