باشترین شێوازەکان بۆ نووستنێکی تەندروست

نووستن سێیەکی ڕۆژەکەمان پێکدەهینێت و یەکێکە لە گرنگترین لایەنەکانی ژیان، چونکە لەو کاتەدا جەستە و مێشکمان خۆیان پڕوزە دەکەنەوە.‏

بەپێی ماڵپەڕی “سلیپ هێڵس سولوشنس”، شێوازەکانی نووستن بەپێی ڕاهاتن و خوو لە ‏کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێن، بەڵام هەر شێوازێک سوود و زیانی خۆی هەیە.‏

خراپترین شێوازی نووستن

لەڕووی تەندرووستییەوە، نووستن لەسەر دەم خراپترین شێوەی نووستنە و 7%ی ‏پێگەیشتووان بەم ‌شێوەیە دەنوون.‏

نووستن لەسەر دەم، دەبێتەهۆی ماندووکردنی پشت و مل، بە تێپەڕینی کاتیش ڕەنگە ئەمە ‏ببێتەهۆی ئازار و سڕبوونی پەلوپۆ. لە پاڵ ئەمانەشدا، کاتی ڕاکشان لەسەر دەم، ‏سووڕاندنی ملت بە لایەکدا، دەشێ زیان بە سووڕی خوێن بگەیەنێت و بواری هەناسەدانت ‏کەمبکاتەوە.‏

گەر ناتوانیت واز لەم شێوازەی نووستن بهێنیت، ئەوا لایەنی کەم دەتوانیت باشتریبکەیت. با ملت ڕێکبێت و تەنیا ناوچەوانت بخەسەر بەشی خوارەوەی سەرینەکەت. بەم ‏شێوەیە، بڕبڕەی پشت ڕێکتر دەوەستێت و پرۆسەی هەناسەدان باشتردەبێت.‏

شێوازی باشی نووستن

شێوەی ڕاکشان لەسەر پشت، بەربڵاوترین ڕێگایە بۆ نووستن و 38%ی خەڵکانی ‏پێگەیشتوو پەیڕەویدەکەن.‏

نووستن لەسەر پشت وادەکات باری بڕبڕەی پشت ئاساییبێت، ئەمەش ڕێگری لە ‏هەندێک ئازاری شان و مل و پشت دەکات، کە شێوازەکانی تری نووستن دەبنە هۆکاری.‏

بەڵام ئەم شێوازە دەبێتەهۆی پرخەپرخ و تەنگبوونەوەی دەرچەی هەناسەدان، ‏چونکە کاتی خاوبوونەوەی زمان و ماسوولکەکانی دەم، هێزی کێشکردن بەرەو ناوەوە ‏ڕایاندەکێشێت.‏

بۆ باشترکردنی ئەمە، سەرینی زیادەی تایبەت بە مل بەکاربهێنە، یان سەرینێکی نزم لەژێر ملتدا دابنێ و سەرینێکی دیکەی مامناوەندیش بۆ سەرت.‏

باشترین ڕێگای نووستن

بەپێی پسپۆڕان، تەندروستترین ڕێگای نووستن، نووستنە لەسەر لا و 54%ی ‏خەڵکانی پێگەیشتوو لە جیهاندا پەیڕەویدەکەن.‏

پزیشکان و پسپۆڕەکانی نووستن ڕێنمایی دەدەن کە ئەم شێوەیە پەیڕەوبکرێت، چونکە ‏تێیدا بڕبڕەی پشت ڕێکدەبێت و لە ئازار پارێزراو دەبێت. هەروەها هەناسەدان لەم بارەدا ‏سروشتیترە، بۆیە باشترە ئەوانەی تەنگەنەفەسی و کێشەی پرخاندنیان هەیە، ئەم ‏شێوازە پەیڕەوبکەن، هەروەها ئەوانەش کە ئازاری پەلوپۆیان هەیە.‏

بابەتی پێشتر

نەوت بەردەوامە لە دابەزین

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس فرسەتی دوو یاریزان لە چێڵسی دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share