راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو، داوا لە دانیشتووانی 28 گوندی ناو حەرەمی كادسترۆی شارەوانی دەكات لە هەفتەی داهاتووەوە سەردانیان بكەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانیدا هاتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی شارەوانی لەگەڵ لێپرسراوی هۆبەی ئەنجومەن و لێپرسراوی لیژنەی گوندەكان و بەشی زیادەڕۆیی كۆبووەوە بۆ دانانی میكانیزم و واژووكردنی گشتاندنی تایبەت بە كردنەوەی رێگاپێدان بۆ دروستكردنی خانوو لەگەڵ سەرجەم زانیاری و كڵێشە و وردەكارییەكان لە ناو حەرەمی كادسترۆی شارەوانیی سلێمانی بۆ سەرجەم شارەوانییە پەیوەندیدارەكان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی شارەوانیی پەیوەندیداربكەن بە مەبەستی پێشكەشكردنی داواكارییان تایبەت بە دروستكردن، نۆژەنكردنەوە، یاخود زیادكردنی نهۆم بۆ سەرجەم ئەم گوندانەی لای خوارەوە كە ژمارەیان 28 گوندە

1. گوندی قڕگە.

2.گوندی قرەتۆغان.

3. گوندی كەڵەكن.

4. گوندی كانی گۆمە.

5. گوندی عەواڵ.

6.گوندی كۆستەی چەم.

7. گوندی خەلیفاوا.

8. گوندی ئاوبارە.

9.گوندی خێوەتە.

10. گوندی ئاشەسپی.

11. گوندی مەلا داود.

12 گوندی كانی بەردینە.

13.گوندی بابان.

14.گوندی كەنەسوورە.

15.گوندی قولەرەیسی سەروو.

16.گوندی هوانە.

17.گوندی شێخ وەیساوا

18.گوندی ئاڵیاوای خواروو.

19.گوندی بەردەكەڕ.

20. گوندی فەرەج ئاوا.

21.گوندی ژاڵەی خواروو.

22. گوندی ژاڵەی سەروو.

23.گوندی ژاڵەی جەزا جاف.

24.گوندی ڕازیانەی كۆن.

25.گوندی ڕازیانەی نوێ.

26.گوندی ڕازیانەی كانی شینكە.

27.گوندی داربەڕوولە.

28.گوندی سەماوات.

بابەتی پێشتر

شێوازی چارەسەركردنی كێشەی مووچە خرایەڕوو

بابەتی دواتر

پارێزگاری كەركوك لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە پڕۆژەی پەرەپێدانی چەمی خاسە پێكهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share