پارێزگاری كەركوك لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە پڕۆژەی پەرەپێدانی چەمی خاسە پێكهێنا

پارێزگاری كەركوك لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە پڕۆژەی پەرەپێدانی چەمی خاسە پێكهێناو دووپاتیكردەوە كە سەرپێچی و بەفیڕۆدان لە بەكارھێنانی ئاوی ژێرزەویدا ھەیە.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لیژنەیەكی راسپاردووە سەردانی چەمی خاسە بكات لە شاری كەركوك بۆ لێكۆڵینەوە لە كارەكانی پڕۆژەی پەرەپێدانی ئاو بە پشتبەستن بە دروستكردنی چەند حەوزێك.

دەشڵێت، “پێویستە رۆژی چوارشەممە لیژنەكە بەدواداچوون بۆ كارەكانی پڕۆژەكە بكات كە پێچەوانەی رێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە…
Total
0
Share