ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاودێریی دارایی عێراق داوایکردووە مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنی کوردی لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە سەر عێراق.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک مووچەکەیان لەسەر هەرێمە، مووچەکانیان نەبڕاوە بەڵکو چاودێریی دارایی عێراق داوایکردووە بگوازرێنەوە سەر عێراق.
سۆران عومەر دەشڵێت، بودجەی ئەو مامۆستایانە مانگانە بڕەکەی 29 ملیار دینارە.