مۆڵەتی شۆفێریی دیجیتاڵیی پەیڕەودەكرێت و یەكەم مۆڵەت درا بە مەسرور بارزانی

ئەمڕۆ چوارشەممە، گۆڕینی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی كوردستان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی سیستمە تازەكە، 12 جۆر مۆڵەتی شۆفێری دەدرێن بە شۆفێرانی هەرێمی كوردستان ئەوەش بەپێی جۆری سوارڕۆكە و چەند مەرجێكی دیكە دیاریكراوە.

سیستمە نوێیەكەی مۆڵەتی شۆفێری بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێكراوە و بە شێوەی دیجیتاڵی دەبێت، یەكەم مۆڵەتیش درا بە خوودی مەسرور بارزانی.

دەقی گۆڕانکارییەکانی مۆڵەتی شۆفێری بەپێی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم:-

1- جۆری A: هەڵگر دەتوانێت ماتۆڕسکیل لێبخوڕێت و نابێت تەمەنی لە 16 ساڵ کەمتربێت.

2- جۆری B: هەڵگر دەتوانێت شۆفێریی ئۆتۆمبێلی ساڵۆن بکات و 18 ساڵ کەمترنەبێت.

3- جۆری BE: هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێل بە عەرەبانەوە لێبخوڕێت و پێویستە 18 ساڵی تەواوکردبێت.

4- جۆری C1: هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی گەورە لێبخوڕێت و 20 ساڵی تەواوکردبێت و پێویستە مۆڵەتی جۆری Bی هەبێت.

5- جۆری C1E: دەبێت هەڵگری مۆڵەتی C1 بێت و تەمەنی لە 20 ساڵ کەمترنەبێت، هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی بە عەرەبانە یان نیمچە عەرەبانە لێبخوڕێت.

6- جۆری C: هەڵگر دەبێت مۆڵەتی Bی هەبێت و 20 ساڵی تەواوکردبێت.

7- جۆری CE: هەڵگر دەتوانێت شۆفێریی ئۆتۆمبێلی دوو پارچە (قاتیرە و مەقتوورە) بکات و دەبێت 20 ساڵی تەواوکردبێت و هەڵگری مۆڵەتی جۆری C بێت.

8- جۆری D1: هەڵگر دەتوانێت شۆفێریی پاسی 16 سەرنشین بکات و دەبێت 20 ساڵی تەواوکردبێت.

9- جۆری D1E: هەڵگر دەتوانێت شۆفێریی پاس و ڕاکێشانی عەرەبانەیەک بکات.

10- جۆری D: هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

11- جۆری DE: هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بە عەرەبانەوە لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

12- جۆری T: هەڵگر دەتوانێت شۆفێریی ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی بکات، دەبێت 18 ساڵی تەواوکردبێت.

بابەتی پێشتر

تەنها 15 ڕۆژ مۆڵەتە..دەستەی گەشتوگوزار زمانی کوردی بۆ شوێنە گەشتیارییەکان دەکاتە مەرج

بابەتی دواتر

گوێی لێبگرە.. دەنگێک لە بۆشایی ئاسمانەوە کە 250 ملیۆن ساڵی تیشکی لێمانەوە دوورە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share