بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی کۆچبەران و کەشتییەکی پۆلیسی یۆنان کۆچبەرێک گیانیلەدەستدا

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، لە ئاکامی رووداوێک لە نێوان بەلەمێکی کۆچبەران و کەشتییەکەی پۆلیسی پاسەوانی یۆناندا کۆچبەرێک گیانیلەدەستدا.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژەی بەوەکردووە، بەلەمەکە بەلەمێکی خێرا بووە کە کۆچبەرانی لە تورکیاوە هەڵگرتووە و هەوڵی پێکدادانی لەگەڵ کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆناندا داوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە لە شاری سیمی روویداوە و بەلەمەکە 13 کۆچبەری هەڵگرتبوو، رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە روویدا کە بەلەمە خێراکە کۆچبەری هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی تورکیاوە پابەندنەبوون بە سیگناڵە بینراو و دەنگییەکان کە لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانەوە دەردەچن.

باس لەوەشکراوە، کاپتنی بەلەمەکە سەلامەتی جەستەیی کۆچبەران و تیمی کەشتییەکەی پاسەوانی کەناراوەکانی خستە مەترسییەکی گەورەوە و دواتر بریندارێکی لێکەوتەوە و بریندارەکە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی رۆدس گیانیلەدەستدا.

جێگەی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرانەکراوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک هەلی دامەزراندن لە گەرمیان راگەیەندرا

بابەتی دواتر

سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێن بە گرێبەست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share