ڕوسیا.. خۆپیشاندەران دژی جەنگن و پشتیوانیی ئۆكرانیا دەكەن

بۆ چوارەم ڕۆژە خۆپیشاندانی دەربڕینی ناڕەزایی لە ڕوسیا دەكرێت و هەزاران خۆپیشاندەر دژی هێرشەكانی سوپای وڵاتەكەیانن بۆسەر ئۆكرانیا.

لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆدا كە تا ئێستا لە مۆسكۆ و سەینت پێترسبۆرگ بەردەوامن، خۆپیشاندەران دروشمی دژبەریی جەنگیان بەرزكردووەتەوە و هاوخەمی بۆ گەلی ئۆكرانیا دەردەبڕن و داوای خۆڕاگری و بەهێزیی لێدەكەن.

خۆپیشاندەران لە دروشمەكانیاندا دژایەتیی خۆیان بۆ شەڕ دەردەبڕن و داوا لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن جەنگ ڕابگرێت، بەشێكیان داوای لێبوردن لە گەلی ئۆكرانیا دەكەن و لەسەر لافیتە و كاغەز نووسیویانە: “ببورن كە من ڕوسیم”.

هێزە ئەمنییەكانی ڕوسیا لە ناوەندی مۆسكۆی پایتەخت و شاری سەینت پێترسبۆرگ بڵاوبوونەوە و ژمارەیەك خۆپیشاندەریان دەستگیركردووە.

هاوكاتی ڕوسیا، لە ئەڵمانیا خۆپیشاندان دژی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێت. پێشتریش لە ئەسینای پایتەختی یۆنان و ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و بۆسنە و سلۆڤینیا و ئەرجەنتین خۆپیشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا ئەنجامدراون. خۆپیشاندەران پوتین بە “هیتلەر” و “بكوژ” ناوزەددەكەن و داوای ڕاگرتنی شەڕ و بەرپاكردنی ئاشتی دەكەن.

بابەتی پێشتر

پوتین هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ ‏

بابەتی دواتر

ئۆكرانیا و ڕوسیا قایلبوون بەبێ مەرج دانوستاندن لەگەڵ یەكتردا بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share