وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئۆپیک پڵەس: قەرەبووی ئەو بڕە نەوتە دەکەینەوە کە لە مانگەکانی رابردوودا لە ئاستی بەرهەمهێنان تێپەڕیووە

وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیاییدا بە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە پابەندبوونی وڵات بە بڕیاری کەمکردنەوەی نەوت و ئاماژەی بەوەشکردووە، قەرەبووی ئەو بڕە نەوتە دەکاتەوە کە لە مانگەکانی رابردوودا لە ئاستی بەرهەمهێنان تێپەڕیووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دووپاتیکردەوە، وەزارەت هەنگاوی راستەقینە و بەرجەستەی ناوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەمەبەست پاراستنی سەقامگیریی بازاڕی نەوتی جیهانی.

ئاشکراشیکردووە، وەزارەتی نەوتی عێراق پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ سکرتاریەتی رێکخراوی ئۆپیک لەبارەی وردەکاری ئەو هەنگاوانەی گرتوویەتییەبەر بەمەبەستی گرەتیپێدانی رێکخراوەکە لەبارەی پەیوەستبوونی عێراق بە بڕیارەکان و قەرەبووکردنەوەی ئەو بڕە نەوتەی لەماوەی رابردوودا لە ئاستی بەرهەمهێنانی پێویست زیاتربوون.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی: لە باشترین دۆخدا دەتوانین 10-11 کاتژمێر کارەبا بدەین بە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share