لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە لە كۆبوونەوەدایە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە، بڕیاروایە دوایین دەستكاریی پرۆژەیاسای بودجە بكرێت و جێگیر بكرێت بۆ ئەوەی بۆ دەنگدان ئامادە بكرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە كۆبوونەوەدایە.

پێشتریش ئەحمەد سەفار، بە میدیاكانی ڕاگەیاندبوو، مادەی 11ی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان كێشەی نییە و وەك لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەو مادەدان.

هەرچەندە بڕیاربوو كە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پرۆژەیاسایە لە كاتژمێر سێی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچوایە، بەڵام بەهۆی بوونی ناكۆكی لەسەر پرۆژەیاساكە دانیشتنەكە بۆ كاتژمێر حەوتی ئەم ئێوارەیە دواخرا.

بابەتی پێشتر

چین دەستپێشخەرییەکی 5 خاڵی لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەش دەکات

بابەتی دواتر

کەشتییەکەی نۆکەندی سوێس گیانی 130 هەزار مەڕی خستوەتە مەترسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولحەكیم خەسرەو: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات…
Total
0
Share