لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چەند بڕیار و رێنماییەکی دەرکرد و جەختی لە بێلایەنبوونی دامەزراوە حکومییەکان لە پرۆسەکە کردەوە.
بەپێی نووسراوێکی لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی، لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن دەبن و هیچ کەلوپەل و دامەزراوەیەک لە بەرژەوەندی هیچ کاندید و لیست و قەوارەیەک بەکارنایات.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆبوونەوەی جەماوەری لەو شوێنانەدا بەڕێوەناچن کە رێگری لە هاتوچۆی گشتیی هاوڵاتییان دەکات.
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، لەکاتی دەوامی رەسمیدا هیچ فەرمانبەرێک مافی ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردنی نییە.