پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە لە کاتەکانی ئێوارە، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک  نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر48 پلەى سیلیزى،، سلێمانی 45 پلەى سیلیزى، دهۆک 44 پلەى سیلیزى، کەرکوک 48 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 45 پلەى سیلیزى، زاخۆ46 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 32 پلەى سیلیزى و گەرمیان 49  پلەى سیلیزى دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: ئەگەر بە بەردەوامی نیوئەمپێر کارەبا بەکاربهێنیت 19 هەزار دینارت بۆدێتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەگەر بەبەردەوامی نیوئەمپێر کارەبا بەکاربهێنیت 19 هەزار دینارت بۆدێتەوە”. عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان…
Total
0
Share