سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە کەموکوڕیی لیستەکانی مووچەدا نا لە بوونی ناوی دوبارە و دوو مووچە و نەبوونی بایۆمەتری.

باس لەوەش دەکات، “وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوەکەیدا بە یەک وشەش باسی کێشە گەورەکەی لیستی هێزە ئەمنییەکانی نەکرد”.

ئەو وتانەی سۆران عومەر لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی تەمموزەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، “حکومەتی عێراق تەنها 0.014%ی پارەی مووچەی مانگی تەمموزی ناردووە و ئەویش تەنها یەک ملیارو 426 ملیۆنە بۆ تەمویلی مووچەی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و دەستەی ژینگە.”

بابەتی پێشتر

ئاگر لە بازاڕی شاری کەلار کەوتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی ئەگەری بارانبارین ھەیە

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ھەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتوو ڕاگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکات…
Total
0
Share