تەندروستیی جیهانیی: ئاوڵەی مەیمون کۆڤیدێکی نوێ نییە

بەڕێوەبەری هەرێمایەتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئاوڵەی مەیمون کۆڤیدی نوێ نییە و دەتوانن بەرەنگاری ببنەوە.

هانز کۆلۆگە، بەڕێوەبەری هەرێمایەتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاوڵەی مەیمون کۆڤیدی نوێ نییە، چ گۆڕاوی یەکەمی کە ئێستا لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەفریقا بڵاوبووەتەوە، چ گۆڕاوی دووەمی کە لە ساڵی 2022 بڵاوبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە دەزانین چۆن دەکرێت بەرەنگاریی ئاوڵەی مەیمون ببینەوە.

لە هاوینی ئەمساڵەوە ژمارەی تووشبووان بە پەتای ئاوڵەی مەیمون لە وڵاتانی کینیا و روەندا و ئۆگەندا بەرزبووەوە بەو هۆیەوە تەندروستیی جیهانیی باری لەناکاوی جیهانیی راگەیاند.

بابەتی پێشتر

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک لە جێگەی زیان باسی سوودێکی ئەنجامدانی یاری ئەلیکترۆنی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share