حكومەتی داهاتووی ئەڵمانیا بە دڵی كۆچبەران دەبێت

وەزیرێكی ئەڵمانی: حكومەتی داهاتوو سیاسەتێكی كراوەتری كۆچ پەیڕەودەكات

وەزیری كاری حكومەتی كاربەڕێكەری ئەڵمانیا دەڵێت، هاوپەیمانیی داهاتووی وڵات ‏سیاسەتێكی كراوەتری كۆچ پەیڕەو دەكات، ئەوەش دەگەڕێنێتەوە بۆ كەمی كادری ‏هونەری.‏

هاوپەیمانیی “ئاماژەی هاتوچۆ” كە بڕیارە پاش چەند ڕۆژێك حكومەتی نوێ لە ئەڵمانیا ‏پێكبهێنێت، سوورە لەسەر چارەسەری كێشەی كەمی كادری هونەریی تایبەتمەند لەڕێی ‏گرتنەبەری سیاسەتێكی كراوە لە بواری كۆچ و زیادكردنی ژمارەی ڕاهێنەران.‏

هاوپەیمانییەكە، كە هەریەك لە پارتی سۆشیال دیموكرات، پارتی دیموكراتی ئازاد و ‏پارتی سەوز لەخۆدەگرێت، بە هاوپەیمانیی ئاماژەی هاتوچۆ ناودەبرێت، بەهۆی ڕەنگی ‏هێمای پارتە بەشدارەكان، كە سوور و زەرد و سەوزن.‏

هۆبرتۆس هایل، وەزیری كار لە حكومەتی كاربەڕێكەر، كە ئەگەر زۆرە لە حكومەتی ‏نوێدا لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە، وتی، هاوپەیمانیی نوێ بڕیاریداوە زیاتر لیبڕاڵی بێت ‏لەبارەی پرسی كۆچەوە.‏

هایل لەمیانەی لێدوانێكی ڤیدیۆییدا لە كۆنگرەی خاوەنكاران لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، كە ‏تیایدا تاوتوێی هێزی كاری گونجاوی دەرەوە كرا، ئاماژەی بە یاسای كۆچی كادیرە ‏هونەرییە تایبەتمەندەكان كرد، كە لە ساڵی 2020ــەوە هەیە، ئەو یاسایەی سێ پارتەكە ‏دەیانەوێت بەرفراوانی بكەن و وتی، “جوانترین بیروبۆچوونەكان بۆ كۆچی گونجاو سوود ‏بەهیچ شتێك ناگەیەنێت ئەگەر وڵاتێك نەبین كە پێشوازی لەوانە بكەین كە دەتوانین ‏سوودیان لێوەربگرین”.‏

هایل، كە سەر بە پارتی سۆشیال دیموكراتە، داوای لە پارتەكەی ئۆلاڤ شۆلتس، ‏ڕاوێژكاری داهاتوو كرد، كارێك بكات ڕاهێنانی پیشەیی زیاتر سەرنجڕاكێش بێت، ‏ئاماژەی بەوەكرد كە “ئەڵمانیا تەنها پێویستی بە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر نییە، بەڵكو ‏پێویستی بەوانەشە كە ڕاهێنانی پیشەییان وەرگرتووە”.‏

بابەتی پێشتر

تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كۆڵبەرێكی دیكەی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

سەدر و چێوەی هەماهەنگی باسی حكومەتی داهاتوو ناكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی…
Total
0
Share