بایدن دەیەوێت باج و گومرگی سەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی چین زیادبکات

سەرۆکی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێک دەکات بۆ ئەوەی باج و گومرگ لەسەر چەند کاڵایەکی چین زیادبکات.
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی بلومبێرگ، بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بڕیار بدات باج و گومرگی سەر کاڵای چینی زیادبکات.
ئاژانسەکە لەزاری چەند سەرچاویەکەوە بڵاویکردووەتەوە، پێدەچێت بڕیارەکە کەرتە ستراتیژییە سەرەکییەکان بکاتە ئامانج بەشێوازێکی نوێ و جیاواز لەزیادکردنەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
پێدەچێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەو بڕیارە رابگەیەندرێت، لە ژێر ناوی “هەمواری 301” کە پێشتر لە سەردەمی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڕیاری لەسەردراوە.
بڕیارەکە چەند بوارێک دەگرێتەوە لەوانە، ئۆتۆمبێلی کارەبایی و باتری و ئامێرەکانی وزەی خۆر.
لە ساڵی 2018 حکومەتی دۆناڵد ترەمپ باجی گومرگی بەسەر بەرهەمە چینییەکاندا سەپاند کە هاوتای 350 ملیار دۆلاری هاوردەکردنی ساڵانەی ئەمریکایە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رووبەڕووی فشاری زیاتر دەبێتەوە، بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان، کە ساڵی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەی رابردوودا.
بابەتی پێشتر

كەمپی هۆل دادەخرێت

بابەتی دواتر

دەست بەسەر ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ژێر پردەکەی سلێمانیدا دەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share