کازاخستان: بەهۆی تەقینەوەی کانێکەوە 21 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە کازاخستان 21 کەس گیانیان لەدەستدا و 18 ی دیکەش برینداربوون.

کارگەی ئارسیلۆر میتال لە کازاخستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە  کانەکانی خەڵوز لە کارگەکە، 21 کەس گیانیانلەدەستدا و 18 ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆی 252  کەس کە لە و کاتەدا لە نێو کارگەکەدا بوون، 205 کەس کارگەکەیان بەجێهێشتووە و 31 کەسی دیکەش بێسەر و شوێن بوون.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

ئەمریکا و چین لەسەر دیداری جۆ بایدن و شی جینپینگ رێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 80 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share