بە گوێرەی ئامارەکانی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، لەماوەی 15 رۆژی رابردوودا، زیاتر لە دوو ملیۆن و 713 هەزار کەس لە رێگە دەروازە سنوورییە وشکانی و ئاسمانییەکانەوە هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە.
عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، زیارەتکاران بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەڕاسیمی چلەی ئیمام حسێن هاتوون و زۆرینەیان کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکارن لە ئێرانەوە هاتوون.
جگە لە ئێرانییەکان، ئەفغانییەکان و پاکستانییەکان و ئازەرییەکان و خەڵکی چەندین وڵاتی دیکەش هاتوونەتە خاکی عێراق.
چلەی ئیمام حسێن یاخود ئەربەعین هاوکاتە لەگەڵ رۆژی 20ی سەفەر کە دووەم مانگی ساڵنامەی ئیسلامییە و بۆ ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ 24ی ئابی 2024.