بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوەدایە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بە مەبەستی درێژەدان بە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆبوونەوەکە درێژەپێدەری کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سەرنج و بۆچوونەکانی خۆیان لەبارەی پرۆژە یاساکەوە دەخەنە ڕوو”.

ئاشکراشیکرد، “دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە دەکەوێتە هەفتەی دوای جەژنی رەمەزان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: سوورین لەسەر بڕگەكانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و پارێزگاكان

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سوورین لەسەر بڕگەكانی…
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆماری عێراق داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە کارنامەی دانیشتنی داهاتوویەوە

دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە نووسراوێکی رەسمی داوای لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە…
Total
0
Share