بە تۆمەتی ساختەکردنی 11 ملیۆن یۆرۆ کەسێک لە ئیتاڵیا دەستگیرکرا

لە ئیتاڵیا کەسێک بە تۆمەتی ساختەکردنی 11 ملیۆن یۆرۆ (12 ملیۆن دۆلار) دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای پۆلیسی ئەوروپی (یۆرۆپۆل) رایگەیاند، لە شاری ناپۆلی ئیتاڵیا کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ (12 ملیۆن دۆلار)ی ساختەکردووە.

یۆرۆپۆل، رایگەیاندووە، پێشتر ئەو کەسە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆی ساختەی لە سەرانسەری ئەوروپادا فرۆشتووە.

باس لەوەش دەکات، پۆلیس دەستی بەسەر نزیکەی سێ ملیۆن یۆرۆی ساختەدا گرتووە کاتێک هەڵیان کوتاوەتە سەر ئەو شوێنەی کە لە ناپۆلی دراوی ساختەی لێ چاپکردووە.

ئەوەش دەڵێت، جگە لەوانە پێدەچێت ئەو کەسە لە زیاتر لە 27% ی ئەو دراوە ساختانە بەرپرسیاربێت کە لە ساڵی 2023 لە بازاڕدا دۆزراونەتەوە.

پۆلیسی یۆرۆپۆل ئاشکرایکردووە، “پۆلیسی فەرەنسا بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەدا کردووە، چونکە زۆرێک لە دراوە ساختەکانی لەڕێگای فەرەنساوە بڵاوکردووەتەوە”.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی نوێ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share