شارەوانیی سلێمانی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی نوێ ئاشكرادەكات

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “پڕۆژەی زیادكردنی سەوزایی و دروستكردنی پاركی ئۆتۆمبێل لە بەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە”.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، بە یاوەریی بەڕێوەبەری شارەوانیی تاسڵوجە و بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی و لێپرسراوی بەشی پڕۆژەكانی شارەوانی و لێپرسراوی بەشی ئامێرەكان و بەرێوەبەری هۆبەی دیزاین، بەمەبەستی ئاگاداربوون لەئاستی كاركردن لە پڕۆژەكەدا، لەلایەن بەرێوەبەر و ستافی پێشانگای نێودەوڵەتی لە سلێمانی پیشوازییان لێكرا.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، باس لەجێبەجێكردنی دیزانی پڕۆژەكە كرا دواتر بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا، تایبەت بەپڕۆژەی زیادكردنی سەوزایی و دروستكردنی شەقام و پاركی ئۆتۆمبێل بۆ بەردەم پێشانگاكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: بەناوی ئێمەوە فێڵ لە خانەوادەی خاوەن پێداویستیی تایبەت کراوە و رێکاری یاسایی دەگرینەبەر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بەناوی ئێمەوە فێڵ لە خانەوادەی خاوەن پێداویستیی تایبەت کراوە و رێکاری یاسایی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ مارلویس ساکۆ: پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین

بافڵ تاڵەبانی پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیانی نەتەوە و پێكهاتە ئاینییەكان دووپاتدەكاتەوە، بە کۆڵەکەی دیموکراسی و پێکەوەیی وەسفیدەكات، داكۆكیكردن لە…
Total
0
Share