بۆچی مۆبایل گڕدەگرێت یان دەتەقێتەوە؟

شارەزایەكی بواری تەكنەلۆجیا ئەو هۆكارانە دیاریدەكات كە دەبنە هۆی ئەوەی مۆبایل گڕبگرێت یاخود بتەقێنەوە، چۆنیەتی رێگریكردنیش لەو رووداوەكە باسدەكات.

دیاردەی گڕگرتن یاخود تەقینەوەی مۆبایل کەمە، بەڵام روودەدەن بەهۆی هەندێ هۆکارەوە.

سەردەشت عەزیز، شارەزای تەكنەلۆجیا هۆكارەكانی لە چەند خاڵێكدا كورتكردووەتەوە كە بریتین لە:

– گڕگرتن و تەقینەوەی مۆبایل بەهۆی باتریەکانەوە دەبێت کە باتری هەموو مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستا بە ماددەیەک دروستدەکرێت پێیدەوترێت لیثۆم، ئەم جۆرە باتریانە زۆر پێشکەوتوون، بەڵام هەر هەڵەیەک رووبدات کاریگەریی خێرای لەسەر دروستدەبێت و خێرا گردەگرن.
– سەرەکیترین هۆکاری گڕگرتن گەرمبوونی زیادی باتریەکەیە.
– ئەگەر مۆبایل لەکاتی بارگاویكردن (شەحنکردن)ەوە یان کارکردندا زۆر گەرمبوو دەبێت وریابیت و مەترسی گرگڕتنی هەیە.

دەربارەی هۆکارەکانی گەرمبوون و دواتر گڕگرتن دەڵێت:
– شاحینەی نائەصڵی کە بازاڕەکانی کوردستان پڕن لەم جۆرانە.
– بەکارهێنانی شەحنی فاست چارج بۆ ئەو مۆبایلانەی کە خۆیان فاست چارج نین و ئەمەش پەستانی زۆر دەخاتە سەر باتریەکە و خێرا گەرمی دەکات.
– بەجێهێشتنی مۆبایل لەبەردەم خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر.
– هەبوونی گرفت لە باتریەکەی بەتایبەت دوای گۆڕینی باتری ئەصڵی، ئەگەر باتریەکە کوالیتی باش نەبێت و باشیش دانەنرێت.
– خراپبوونی شاحینەکە و هەبوونی گرفت و شۆرت تێیدا.
– زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەکە.

سەبارەت بەوەی چۆن رێگەی لێبگرین؟ ئەو شارەزایە چەند هەنگاوێكی دیاریكردووە:
– هەتا دەتوانی ئەو شاحینەیە بەکاربهێنە کە لەگەڵ مۆبایلەکەدا کڕیوتە، یاخود شاحینەی ئەصڵی کە هەرزان نین، بەڵام سەلامەتن.
– جێنەهێشتنی مۆبایل بەشەحنەوە شەو تا بەیانی.
– ئەگەر مۆبایلەکەت فاست چارج نیە بە فاست چارج شەحنی مەکەرەوە تەنها بۆ ئەوەی زوو پڕ ببێت.
– بەکارنەهێنانی مۆبایلەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەتایبەت لە یارییە ئەلیکترۆنیەکاندا کە مۆبایل زۆر گەرمدەکەن.
– مۆبایل نەخرێتە ژێر سەرین لەکاتی خەودا.
– ئەگەر باتریت گۆڕی لە کۆمپانیای مۆبایلەکە یان شوێنی باوەپێکراو کە باتری ئەصڵییان هەیە بیگۆڕە و باتری هەرزان هیچیان باش نین و سەلامەتیش نین. (ئەگەر باتریەکە نا ئەصڵی بێت ئەو چارەسەرانەی تر سودی نیە، باتری ئەصڵی لەکاتی دروستکردندا دەخرێنە ژێر تاقیکردنەوەی توندەوە و سەلامەتن بەڵام هەرزان نین).
– مۆبایل لەکاتی شەحندا لەسەر جێگە یان قوماشێک خێرا گڕبگرێت دامەنێ و باشترە تەنانەت کەڤەرەکەشی پێوەنەبێت.

بابەتی پێشتر

چەند ماددەیەك بۆ بەشە خۆراكی مانگانە زیاددەكرێن

بابەتی دواتر

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share