داهاتی نانەوتیی سلێمانی رەوانەی هەولێر کرا

بەپێی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر، بڕی 48 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی پارێزگای سلێمانی رەوانەی هەولێر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بانکەکانی سلێمانی تەواوی داهاتی شارەکەیان کۆکردووەتەوە و 48 ملیاریان ناردووە بۆ هەولێر، تا لەوێ بکرێتە 120 ملیار دینار.

هەر ئەمڕۆش، سەرچاوەیەک لەو وەزارەتە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ تاوەکو کۆتاییهاتنی دەوام، 120 ملیار دینارەکە [کە داهاتی نانەوتیی مانگی 10ـیە] رادەستی بەغداد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە یاسای بودجەی 2024دا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری ناردنی ئەو 618 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی…
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە لەسەر بنەما و زانستی سەربازی…
Total
0
Share