دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە نووسراوێکی رەسمی داوای لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کردووە، کارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە کارنامەی داهاتووی دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکەیان دابندرێت.
هەر لە نوسراوەکەدا، داوای کردووە، خوێندنەوەی پڕۆژەیاساکە تەواوبکرێت، بەمەبەستی دەنگدان و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی شارەکە.
پڕۆژەیاساکە لە ماوەی رابردوودا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كرا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵام تا ئێستا نەگەیەشتووەتە قۆناغی دەنگدان لەسەری.