تانكەرێك بە نەوتەوە دزرا

ئەمڕۆ هەینی تانكەرێكی نەوت لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دزرا.

سەرچاوەیەكی پۆلیس ئاشكرایكرد، لەسەر ڕێگای نێوان بەسڕە – بەندەری ئوم قەسڕ، چەند چەكدارێكی نەناسراو تانكەرێكی نەوتیان دزیوە.

ئاشكرایكرد، چەكدارەكان دەموچاویان داپۆشیوە و بە ئۆتۆمبێلێكی پیك ئاپ ڕێگەیان لە تانكەرەكە گرتووە و دوای دابەزاندنی شۆفێرەكەی دزیویانە.

پۆلیسی پارێزگای بەسڕە لەبارەی وردەكاریی ڕووداوەكەوە ڕایگەیاند، شۆفێرەكە هێزە ئەمنییەكانی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی چەكدارەكان بردوویانە بۆ شوێنێكی چۆڵ، دواتر هەڕەشەیان لێكردووە و بە زەبری هێز و چەك تانكەرەكەیان لێسەندووە.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێكی ئەمنی: ئایفۆن بە كوژاوەییش هاكدەكرێت

بابەتی دواتر

زیلینسكی: جیهان چاوەڕوانە ڕوسیا چەكی ئەتۆمی یان كیمیایی بەكاربهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share