دوای 36 ساڵ و بە ئامادەبوونی منداڵەکانیان ئاهەنگی هاوسەرگیرییان ئەنجامدا

ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیری، هاوکاتە لەگەڵ پڕۆسەکە، بە نزیکەیی لە هەموو کەلتور و لای هەموو نەتەوەکان بەو جۆرەیە، بەڵام بۆ ئەم دوو هاوسەرە تورکە، بابەتەکە جیاواز بووە، سەرەڕای ئەوەی لە کاتی خۆیدا نەیانتوانیوە ئاهەنگ سازبکەن، بەڵام زاوا دوای 36 ساڵ بەڵێنی ئەنجامدانی زەماوەندی بەجێگەیاند بۆ هاوژینەکەی.

چیرۆکێکی جیاوازی دوو هاوسەری تورکە، میکائیلی 57 ساڵ و نبهات کاربوزی تەمەن 54 ساڵ دوو هاوسەرن، لە ساڵی 1988 هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە، دوای 36 ساڵ و لەمساڵدا، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان سازکرد، بە ئامادەبوونی منداڵەکانیان.

لەبارەی هۆکاری ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان لە وادەی خۆیدا باسیان لەوەکردووە، بەهۆی ئەوەی خێزانەکانیان بە هاوسەرگیرییەکە قایلنەبوون ناچاربوون هەڵبێن و ناوچەکەیان کە ناوچەی ریزە بووە لە باکووری تورکیا جێی بهێڵن.

لە ئاهەنگەکەدا، جگە لە منداڵەکانیان، خەڵکی ئەو گوندەی تێیدا دەژین ئامادەبوون، خانەوادەکانیشیان ئامادەی ئاهەنگەکەبوون و ئێستا بە هاوسەرگیرییەکەیان قایلن، میکائیل بە میدیاکانی وتووە، “بەڵێنم پێدا ئاهەنگێکی شایستەی بۆ بکەم رۆژێک لە رۆژان، ئەو بەڵێنەم بەجێگەیاند”.

منداڵەکانی ئەم دوو هاوسەرە، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیووە بەوەی بەشدارییان لە ئاهەنگەکەی دایک و باوکیان کردووە و دەڵێن ئەمە دۆخێکی دەگمەنە و هەموو کەس ئەم شتە نابینێت لە ژیانیدا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد

بابەتی دواتر

نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک: لەمەودوا هەموو نووسراوێکی رەسمی لە کەرکوک دەبێت بە چوار زمان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share