ڤیدیۆ.. تاقیکردنەوەیەکی کیمیایی کارەساتی لێکەوتەوە

لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی زانستی لە هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا، 15 کەس برینداربوون.

لەگرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، لە شاری جیرۆنای هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا چەند کەسێک سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی زانستین بە نایترۆجینی شل.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، یەکێک لە ئەنجامدەرانی تاقیکردنەوەکە لەو کاتەدا کە دەیەوێت بەرمیلێکی سپی بکات بەسەر بوتڵی نایترۆجینە شلەکەدا لەو کاتەدا بوتڵەکە دەتەقێتەوە و دەنگ و دووکەڵێکی زۆری لێبەرزدەبێتەوە.

لەئەنجامی ڕووداوەکەدا 15 کەس برینداربوون کە نۆیان منداڵ بوون و سەرجەمیان برینەکانیان لە جۆری سووتانە.

نایترۆجینی شل، ماددەیەکی کیمیایی ساردە، دەکرێت لە پلەی گەرمی سارددا پارێزگاری لێبکرێت، گەر بەشێوەی زانستی و دروست مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، دەبێتە هۆی سووتانی پێست.

https://www.youtube.com/watch?v=ZQUQzk2z4KI

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: لە کاتی دووگیانیدا مێشکی ژنان لەڕووی قەبارەوە بچوک دەبێتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی دووگیانییاندا، ماددەی خۆڵەمێشیی مێشکی ژنان کەمدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات کەمێک لە قەبارەی مێشکیان بچوکببێتەوە.…
زیاتر ببینە

وێنە.. ڕوسیا بەناونیشانی “جوانی لەپشت جەنگەوە” پێشبڕکێی جوانترین کچە سەرباز ڕێکدەخات

ڕوسیا پێشبڕکێیەک بۆ جوانترین کچە سەربازەکانی وڵاتەکەی ڕێکدەخات بەناونیشانی “جوانی لەپشت جەنگەوە”، ئەوەش دوای دەستپێکردنی هێرش بۆسەر ئۆکرانیا.…
Total
0
Share