وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، 18 ملیۆن دارخورما لە عێراق هەن و تا ساڵی داهاتوو ژمارەکەی بۆ 22 ملیۆن زیاددەکرێت.
هادی هاشم یاسری بەڕێوەبەری باخچەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، بەپێی ئامارەکان تا دوو ساڵ لەمەوبەر 15 ملیۆن و 500 هەزار دار خورما لە عێراق هەبووە لە ئێستادا ژمارەکە بۆ 18 ملیۆن زیادیکردووە و پلان وایە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو بگاتە 22 ملیۆن دار.
ئاشکراشیکرد، بەپێی بەرنامەیەکی تایبەت ئامانجمانە جۆری جیاوازی خورما بهێنینە عێراق و رێژەی بەرهەمهێنانی بەرزبکەینەوە.
بەپێی ئامارەکان ساڵی رابردوو عێراق لە 17 ملیۆن دارخورما 735 هەزار تۆن بەرهەمی خورمای هەبووە، بەم پێیەش پلەی چوارەمی بۆ بەرهەمهێنانی خورما لە ئاستی جیهاندا گرتووە.