دیلۆیت داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئاشکرادەکات

كۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی بڕی هەناردە و داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوە و دەڵێت، حكومەتی هەرێم 77.35 ملیۆن بەرمیلی لەڕێی بۆرییەوە ڕەوانە كردووە و 4.1 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە.

كۆمپانیای دیلۆیت-ی تایبەت بە وردبینی ڕاپۆرتی تایبەت بە داتا و زانیاریی دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی کانونی دووەمی 2021 تا 30ی حوزەیرانی 2021 بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا حكومەتی هەرێم 77.35 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگای بۆری هەناردەی دەرەوە کردووە. هەروەها 3.95 ملیۆن بەرمیل بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان تەرخان کراوە.

دەشڵێت، 76.869 ملیۆن بەرمیل لە نەوتی خاوی هەناردەکراو گواستراوەتەوە لەلایەن فرۆشیارانەوە لەڕێی بەندەری جەیهان بە تێکڕای نرخی 53.446 دۆلار بۆ یەک بەرمیل.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021دا، حکومەتی هەرێم 4.1 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی هەناردەکراوی نەوتی خاوی بەدەستهێناوە. دوای دانەوەی شایستەکانی مانگانەی بەرهەمهێنەرانی نەوت و بەکاربەرانی بۆرییەکان و کڕیاران، 1.737 ملیار دۆلاری وەک سافیی داهاتەکانی نەوتی خاو بۆ ماوەتەوە.

بۆ بینینی ڕاپۆرتەكە بۆ سێ مانگی یەكەم (1/1 تا 2021/3/31) كلیك لێرە بكە.
بۆ بینینی ڕاپۆرتەكە بۆ سێ مانگی دووەم (4/1 تا 2021/6/30) كلیك لێرە بكە.

بۆ بینینی ئاسانكاری لەبارەی ڕاپۆرتەكەوە كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرەملێ كوتانی دژ بە كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارانی لیژنەی وزە: تەنها 42%ی داهاتی نەوت بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری گەیشتە هەولێر

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح گەیشتە هەولێر و تاوتوێی گۆڕانكارییە سیاسییەكان دەكات. کەمێک لەمەوبەر هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح گەیشتە…
Total
0
Share