لەبارەی رێگای چەمچەماڵ – سەنگاوەوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، رێگای سەر پردی هەنجیرە دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ ئاماژە بەوە دەکات، ”ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران و هەموو ئەو کەسانەی رێگای چەمچەماڵ – سەنگاو بەکاردەهێنن دەکەینەوە، ئێستا سەرقاڵی چاککردنەوە و فراوانکردنی پردی هەنجیرەین لەسەر رێگای ناوبراو و رێگای سەر پردەکە دادەخرێت”.

دەشڵێت، ”رێگای کاتیمان بە هاوشانی پردەکەدا دروستکردووە و داوا دەکەین پابەندی رێنمایەکانی هاتوچۆ بن بە تایبەت لە سەرەتا و کۆتایی رێگای لادانی کاتی بۆ دووربوون لە حاڵەتی نەخوازراو”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: زیادەڕەوی لە خواردنەوەی کافایین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتردەکات

بابەتی دواتر

لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا، نرخی مسقاڵێک زێڕ دوو هێندە زیاتر بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share