ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكرێت

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی حەوت خەرج دەکرێت.

مەسعود حەیدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە، دوای تەواوکردنی زۆربەی کارەکانی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی حەوت خەرج دەکات.

وتیشی، “لەم هەفتەیەدا ھەموو مووچەی مانگی حەوت خەرج دەکرێت”.

نزیكەی 50 رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران (شەش)ی فەرمانبەرانی هەرێم تێپەڕبووە، لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو هەفتەی رابردوو بەغداد مووچەی مانگی حەوت رەوانە بکات، تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتە سەر هەژماریی وەزارەتی دارایی هەرێم.

پێشتر سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کێشەی لیستەکانی مووچە جددی و راستەقینەن و پڕن لە کەموکوڕی، حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەی چارەسەرکردنی نین، کات بەڕێدەکەن بێباکن کە باجەکەی خەڵکی هەرێم دەیدات! ئامادەش نین بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ بەبانكیكردن (توطين) جێبەجێبکەن.

وتیشی، “کۆی گشتیی مووچە لە تریلیۆنێک دینار تێپەڕیوە، لیستی ئەمنی کێشەی زۆری تێدایە هەزاران کەس لە لیستەکەدایە بەبێ زانیاری بەبێ ناو، دامەزراوی تازە، دەیان هەزار ناو نەنێردراون”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، سەدان کەموکوڕی و تێبینی هەیە و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادە نییە چارەسەریان بکات، وەزارەتی دارایی فیدراڵ ناچێتە ژێرباری ناردنی پارە بەو کەموکوڕییانەوە، سەرۆک وەزیران داوای خەرجکردنی مووچەی کردووە.

بابەتی پێشتر

ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

بابەتی دواتر

سێ تۆمەتباری سووتاندنی چیای گۆیژە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share