سێ تۆمەتباری سووتاندنی چیای گۆیژە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسێونەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند کە تۆمەتباربوون بە سوتاندنی چیای گۆیژە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسێونەکانی ئاسایش بڵاویکردەوە، سێ کەسەکە بکەری سووتانی درەخت و پووش و پاوان و تێکدانی بەشێک لە ژینگە و سروشتی چیای گۆیژە بوون.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 342 لە یاسای سزادان راگیراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share