ئالان دیلۆن ئەستێرەی دیاری فیلمسازیی فەرەنسی لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ئالان دیلۆن، ئەکتەر و دەرهێنەر و ئەستێرەی دیاری سەردەمی ئاڵتوونی سینەمای فەڕەنسی لە تەمەنی 88 ساڵیدا، لە ماڵەکەی خۆیدا و لە نزیک خانەوادەکەی کۆچی دواییکرد.

ئاژانسی فڕانس پرێس لە هەواڵی کۆچی دواییەکەدا دەڵێت، “لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، دیلۆن دۆخی تەندروستیی باش نەبووە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی کۆچی دواییەکەی”.

بۆ بەشێکی زۆر لە هەواداراکانی، ئەو سەرنجڕاکێشترن پیاوی سەدەی بیستەم بوو کە رۆڵێکی بێکەموکورتی و تەواو ئیلهامبەخشانەی دەگێڕا.

بەشداری چەندین فیلم و کاری سینەمایی کردووە، لە دیارترین رۆڵگێڕانەکانی فیلمی زۆرۆی ساڵی 1975-ە، کە زۆرێک لە خەڵکی لە سەرانسەری جیهان پێی ئاشنان، لە ژیانی هونەری خۆیدا بەشداری 88 فیلم و چوار فیلمی تەلەفزیۆنی و سێ درامای تەلەفزیۆنی و حەوت شانۆگەری کردووە و سێ کاری وەک دەرهێنەر ئەنجامداوە.

لەماوەی ژیانی هونەریدا، 12 خەڵاتی وەرگرتووە و پێنج جاریش پاڵێوراوبووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان و یەکەم خەڵایت لە ساڵی 1987 وەرگرتووە و کۆتا خەڵاتی لە ساڵی 2019 بووە لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بوو.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: عێراق گەورەترین هاوردەکاری گازی فرمێسکڕێژی کۆریای باشوورە

بابەتی دواتر

حەج و عومرەی هەرێم ناوی ئەو کۆمپانیایانەی بڵاوکردەوە کە هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share