پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب ئەمساڵ زیاتر 55%ی بەشداربووانی لە دەرەوەی عێراقن

کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی ئاشکرایکرد، پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکرێتەوە و پێشانگاکە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەبارەی پێشانگاکەوە شەوقی مەحمود بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ئەتڵەس کە ساڵانە سەرپەرشتیی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب دەکات لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پێشانگاکە بۆ ئەمساڵ فراوانترە و مەودای زیاتر دراوە بە بەشداربووان بۆ ئەوەی کتێبی هەمە جۆر نمایش بکرێت”.

بەپێی وتەی شەوقی مەحمود، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 200 ناوەندی بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و دەرەوە بەشداری تێدادەکەن کە 55%یان لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوون، بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی کتێب دەخرێتەڕوو.

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکان بۆ پێشانگای ئەمساڵ باسی لەوەکرد، لە ساڵی ڕابردوودا ڕۆژانە 15 بۆ 20 هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەیان کردووە، “بەڵام بۆ ئەمساڵ پێشبینیی دەکەین زیاتر لەو ژمارەیە سەردانیکەر هەبێت و خەڵکێکی زیاتر پێشوازی لە پێشانگای کتێب بکەن، سەرەڕای ئەوەی پێشبینی دەکەین سەردانیکەر لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە لەمساڵدا زۆر زیاتربێت”.

پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سێمانی ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا دەکرێتەوە و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، سەرپەرشتیاریی ڕاستەوخۆی پێشانگاکە کۆمپانیای ئەتڵەسە بە چاودێریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژووری چاودێری و بازرگانیی کتێب.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت

هاوسەرۆكی یەكێتی ئەركی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق ڕووندەكاتەوە، دەڵێت، وەک یەکێتی و گۆڕان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیی…
Total
0
Share