هۆكاری راگرتنی كاركردن لە هاتوچۆی سلێمانی ئاشكراكرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی گواستییەوە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ کارناکەن و راییکردنی مامەڵەکانی هاوڵاتییان راگیراوە.

دواتریش لە زاری بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانییەوە ئاشكرایكرد كە راگرتنی دەوام بۆ ماوەیەكی كاتی و بەمەبەستی رێكخستنی كاروبار و مامەڵەی هاوڵاتییان بووە، نەك بایكۆت بەهۆی مووچەوە.

نزیكەی 50 رۆژە مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشکراوە، لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو هەفتەی رابردوو بەغداد مووچەی مانگی حەوت رەوانە بکات، تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتە سەر هەژماریی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەهۆیەوە راگرتنی دەوام لەو فەرمانگەیەی سلێمانی وەك بایكۆت بەو هۆیەوە لێكدرایەوە.

بابەتی پێشتر

توێژەرانی زانکۆیەکی کەنەدا لە گەرمیی جەستە کارەبا بەرهەمدەهێنن

بابەتی دواتر

راوێژکاری سودانی: لە چەند رۆژی داهاتوودا مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدرێت بە پڕۆژەی میترۆی بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) داواکراوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک…
Total
0
Share