شارەزایان باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە ئاوڵەی مەیمون ئاشكرادەكەن

شارەزایان باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە پەتای “ئاوڵەی مەیمون” دیاریدەكەن دوای ئەوەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی “باری لەناكاوی تەندروستی لەسەر ئاستی جیهانی” بۆ خۆپاراستن لێی راگەیاند.

ناوەندەكانی كۆنتڕۆڵی نەخۆشی و خۆپارێزی لە ئەفریقا بڵاویانكردەوە، ڤایرۆسەكە لانیكەم لە 13 وڵات دەركەوتووە، بەراورد بە ساڵی رابردووش بە رێژەی 160% زیادیكردووە، هەروەك گیانلەدەستدان بەهۆیەوە بە رێژەی 19% زیادیكردووە.

لەم چوارچێوەیەدا “مایۆ كلینیك” باشترین هەنگاوە خۆپارێزییەكان لە ئاوڵەی مەیمون “mpox” و رێگری لە بڵاوبوونەوەی دیاریدەكات.

– دووركەوتنەوە لە كەسانی تووشبوو یان گومانلێكراو بە تووشبوو.
– دەستنەدان لە جلوبەرگ و پێخەف و پێداویستییەكانی كەسی تووشبوو.
– جیاكردنەوەی كەسانی تووشبوو لە كەسانی دیكە.
– بە باشی شۆردنی دەست بە ئاو و سابون پاش نزیكبوونەوە یان بوونی پەیوەندی لەگەڵ كەس یان گیانداری تووشبوو. باشتریشە پاكژكەرەوەی تەندروستی “موعەقەم” بەكاربهێندرێت.
– دووركەوتنەوە لەو گیاندارانەی هەڵگری ڤایرۆسەكەن.

چارەسەری mpox چییە؟
ئامانج لە چارەسەری زۆرینەی تووشبووان بە mpox تەنها كەمكردنەوەی نیشانەكانیانە، لەوانەش كەمكردنەوەی تێكچوونی پێست كە بەهۆی پەڵە یان بلق كردنەوە دروستدەبێت، هەروەها خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو بۆ بە ئاسانی دەردانی پیسایی و كەمكردنەوەی ئازار.

تائێستا دەرمانێكی دیاریكراو بۆ پەتای ئاوڵەی مەیمون نییە، پزیشكانی چارەسەركار هەندێك دەرمانی دژە ڤایرۆس بەكاردەهێنن وەك، tecovirimat (TPOXX) یان brincidofovir (Tembexa).

بابەتی پێشتر

خاوەنی پێشانگایەکی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر کوژرا

بابەتی دواتر

تۆمەتباری دزی سەدە: ناوی هەموو ئەوانە ئاشکرادەکەم کە تێوەگلاون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share