لەسەرەتای ئەمساڵەوە حەوت کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 23 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە”.

ئاشکراشیکرد، “زۆرینەی حاڵەتەکان لە سنووری پارێزگای زیقار بوون کە 10 حاڵەتی تووشبوون و سێ حاڵەتی مردنیان تێدا تۆمارکراوە”.

لە تەمموزی ساڵی 2021 ەوە دوای چەندین ساڵ لە دیارنەمانی پەتای تای خوێنبەربوون لە عێراق سەریهەڵدایەوە و ساڵی پار لەم کاتەشدا نزیکەی 100 حاڵەتی تووشبوون و 20 حاڵەتی مردن بە پەتاکە تۆمارکرابوو.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و گەر بە زوویی چارەسەرنەکرێت دەبێتە هۆی مردنی کەسی تووشبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم رێنمایی کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون کە لەئێستادا لە کەرکوک و هەندێک پارێزگاى عێراقدا بڵاوبووەتەوە، وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ژمارەیەک…
زیاتر ببینە

هەوکردنی ماسولكەكانی دڵ گومان دەخاتە سەر ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا

دوای تۆماركردنی چەندین حاڵەتی هەوكردنی ماسولكەكانی دڵ لەدوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، لێكۆڵینەوە دەكرێت دەربارەی نیشانەكانی دوای بەكارهێنانی ڤاكسینەكانی…
Total
0
Share