راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزینی 12 ماتۆرسكیل راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە لە چەند تاوانێكی دزینی ماتۆڕسكیل لە چەند گەڕەكێكی ناوشاری هەولێر ،لەلایەن هێزەكانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون كراو توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرا بكەین.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دواتر بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیركران لە لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكان دەركەوت 12 ماتۆڕسكیلی هاوڵاتییانیان دزیوە.

بابەتی پێشتر

هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share