قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دیاردەى چەکداری

قوباد تاڵەبانی دوای كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، “دەبێت ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دیاردەى چەکداری و هەر جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی”.

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “بەیانیی ئەمڕۆ هەواڵى ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕایچڵەکاندین کە بەداخەوە هەواڵى شەهیدبوونی هەردوو مامۆستاى زانکۆى سەڵاحەدین د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمە خان بوو”.

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، “ئیدانەى ئە‌م كردە‌وە‌یە‌ دەکەم و دەستخۆشى لە هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە توانییان ئەو تۆمە‌تبارە‌ دەستگیربکەن و ڕووبەڕووى یاساى بکەنەوە تا بە سزاى خۆی بگات، دووپاتیدەکەینەوە کە دەبێت ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دیاردەى چەکداری و هەر جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی ئاراستەى خێزان و بنەماڵەی دوو مامۆستاكەی زانكۆ دەكات و دەڵێت، “خواى گەورە لە کۆچکردووان خۆش بێت و جێگایان بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی هەرێم لەگەڵ فەرماندەی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

تەرمی 46 كۆچبەر لەناو بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share