راكان جبوری، پارێزگاری پێشووی كەركوك لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، “یەكێتی كۆتایی بە هێزی عەرەب هێنا، هەر بڕیارێك نەیەوێت ناهێڵێت تێپەڕێت”.
لە روونكردنەوەكەدا دەشڵێت، “یەكێتی لە كەركوك بووەتە خاوەن بڕیار و كۆتایی بە هێزی عەرەبی هێناوە و هەر بڕیارێك ئەو نەیەوێت عەرەب ناتوانێت تێیپەڕێنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئێستا لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك 6 ئەندامی كورد هەیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرامبەر 3 عەرەب، ئەوەی دەمێنێتەوە لە پێكهاتەی عەرەب دەبن بە ئۆپۆزسیۆن و هەر بڕیارێكی تر كە یەكێتیی نەیەوێت، تێناپەڕێت چونكە ئەوان 6 ئەندامیان هەیە. هەروەك دەتوانن هەر بڕیارێك تێپەڕێنن تەنانەت ئەگەر بۆ لێسەندنی مافی پێكهاتەی عەرەبیش بێت، تەنانەت ئەگەر ئەو عەرەبانەشی كە جیابوونەتەوە لە دانیشتنەكە بكشێنەوە.