كەركوك.. پیاوێك ژنەكەی خۆی كوشت و كوڕێكیش باوكی

لە دوو ڕووداوی جیاوزدا لە پارێزگای كەركوك پیاوێك ژنەكەی خۆی كوشت و كوڕێكیش بەچەقۆ باوكی كوشت.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە،هاوڵاتییەك کە موختاری یەكێك لە گەڕەكەكانی شارەكەیە هاوسەرەکەی بە دەستڕێژی گولـلە كوشتووە”.

وتیشی: “دوای ڕووداوەکەش موختارەکە لەلایەن پۆلیسی بنکەی عروبەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە”.

لە لایەكی دیكەوە لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركوك، گەنجێک بەچەقۆ هێرشیکردووەتە سەر باوکی و برایەکی، بەهۆیەوە باوکی کە مامۆستایەکی دیاری ناحیەکەیە گیانیلەدەستداوە و براکەشی بریندارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ ئەو زیندانییە سیاسیانەی زەوییان پێدەدرێت

ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، “سبەینێ تیروپشک بۆ سوودمەندانی زەویی زیندانییانی سیاسی ئەنجامدەدرێت”. ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو ناوانە دەکەینەوە…
Total
0
Share