خۆكوژێك لەبەردەم ئاسایشی نیشتیمانیی كەركوك خۆی تەقاندەوە

تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی نیشتیمانی لە كەركوك ڕوویدا، خۆكوژەكە بەنیازبووە بچێتە ناو بەڕێوەبەرایەتییەكەوە خۆیبتەقێنێتەوە.

(كەمێك پێش ئێستا) هێزە ئەمنییەكان تەقەیان لە كەسێكی خۆكوژ كرد، كە بەنیازبوو بچێتە ناو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی نیشتیمانیی كەركوك و خۆی بتەقێنێتەوە.

بەهۆی ڕێگری و تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە، خۆكوژەكە لە دەرەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتییەكە خۆی تەقاندووەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكان.

لای خۆیەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی ڕوداوەكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكەی خۆكوژەكە بەهۆی تەقەلێكردنیەوە لەلایەن پاسەوانانی بەڕێوبەرایەتییەكە تەقیوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت ‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ریی حه‌وت بۆ نۆ ‏كه‌سی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.‏ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دروستكردنی ڕێگەی دەربەندیخان-كەلار پەشیمانە پێشتر پڕۆژەكەی وەرگرتووە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای بێشكان دەڵێت، پەشیمانم لە وەرگرتنی پڕۆژەی ڕێگەی سەرەكیی كەلار -دەربەندیخان و ئاشكرایدەكات سكاڵای لە دادگە لەسەر…
Total
0
Share