یەکێتیی زانایانی ئیسلامی پڕۆژەی بۆ نوسینەوەی دەستووری هەرێم هەیە

یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرایکرد، پڕۆژەی خۆیان داوەتە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕەچاوکردنی مافی زۆرینە لە چوارچێوەی دەستووری هەرێمی کوردستان، کە ئیسلامن.

شاندێکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامی دوێنێ سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە و عەبدوڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتییەكە ڕایگەیاندووە، “یەکێتیی زانایان پاڵپشتە بۆ هەنگاوەکانی دەستووری هەرێم و پەرلەمانی کوردستان، بەڵام گرنگە ئەو دەستوورە تایبەتمەندی کۆمەڵگەی کوردستان لەبەرچاو بگرێت، بەتایبەت پێگەی ئیسلام لەناو دەستوور، کە زۆر گرنگە وەک ئایینی فەرمی و سەرچاوەی سەرەکیی یاسادانان بێتە هەژمارکردن”.

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامی لەبارەی دەستوورەوە ڕاشیگەیاندووە، “زانایانی ئایینی لە کوردستان بە بایەخەوە لە دەستوورو مەسەلەی ماف و ئازادییەکان و مافی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تر دەڕوانن، بەڵام ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی زۆرینە گرنگ و پێویستە، لەو سۆنگەیەوە ئێمە وەکو یەکێتیی زانایان چەند بابەتێک لە شێوەی پرۆژەپێشنیار ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەین، بە ئومێدی ئەوەی لەناو دەستوور جێگەی بکرێتەوە”.

یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان لە مانگی ڕابردووەوە بە لیژنەیەک خواست و داواکاریی یەکێتییەكەی لە ڕەشنوسێکدا جێکردووەتەوە و پاشان دراوەتە پەرلەمانی کوردستان.

بابەتی پێشتر

دەقی دوو گۆرانیی کوردی کە 111 ساڵ پێش ئێستا لە ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیدا بڵاوکراوەتەوە

بابەتی دواتر

لەگەڵ سەردانی لیژنە هاوبەشەكە بۆ ناوچە سنوورییەكان، "پێشمەرگەیەك شەهیدكرا"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share