وادەی کۆتا شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەمساڵ ئاشکراکرا

لە چەند رۆژی داهاتوودا، پلەی گەرمی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان روو لەدابەزینێکی کەم دەکەن، دواتریش پێشوازیی لە کۆتا شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەمساڵدا دەکەین و وردەوردە بەرەو کەشی پایزە دەچین.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی دەڵێت، “کۆتا شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەمساڵ، لە رۆژی 20ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی سێشەممەی داهاتوو و پاشان، بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت و لەگەڵ کۆتاییهاتنی چلە، کاریگەرییەکەی لاوازدەبێتەوە”.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسەکە،  لەسبەی شەممەوە تاوەکو 20ی ئەم مانگە و بەهۆی کشانەوەی ئەو تۆپەڵە هەوا گەرمییەی ماوەی چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکانمان بوو، پلەی گەرمی لەسەرجەم ناوچەکان بەڕێژەی یەک تا سێ پلەی سیلیزی دادەبەزن لەناوچە شاخاوی و نیمچە شاخاویەکان و دوو تاوەکو سێ پلە لەناوچەکانی خۆرئاوا و ناوچەکانی دیکە یەک تا دوو پلەی سیلیزی.

لەبارەی کۆتاییهاتنی مانگی ئاب و چوونە ناو مانگی ئەیلولەوە دەڵێت، لەکۆتاییەکانی ئەم مانگەوە بەدواوە گۆڕانکاری گەورە روودەدات و قۆناغ بەقۆناغ کشانەوەی  وەرزی هاوین دەستپێدەکات و بەم شێوەیه وەرزی هاوینی ئەمساڵ ماڵئاوایی دەکات.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەیەکی فەڕەنسی لە کاتی نمایشدا کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕووی سەرجەم هاوڵاتییان و گەشتیاراندا کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سنوورداركردنی حەواڵەی دەرەكی لاببرێت كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت بەو هەنگاوەش…
Total
0
Share