فڕۆکەیەکی فەڕەنسی لە کاتی نمایشدا کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانیلەدەستدا

بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی ئایرۆباتیکی بچووک ئەمڕۆ هەینی لە میانی نمایشێکی ئاسمانیدا لە کەناراوەکانی باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەی نەیتوانی خۆی رزگاربکات.
 
وتەبێژی هێزی ئاسمانیی فەرەنسا بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، فڕۆکەی فۆگا ماجیستەر لە شاری لو لاڤاندۆ نمایشی دەکرد و ئەو فڕۆکەیە، لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دروستکراوە، بۆ چەندین ساڵ لەلایەن سوپای فەرەنساوە وەکو فڕۆکەی راهێنەری و فڕۆکەی ئایرۆباتیک بەکاردەهێنرا، کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانیلەدەستدا.
 
بەرپرسانی پارێزگاکە دەڵێن، “ئۆپەراسیۆنێکی فریاگوزاری بەخێرایی ئەنجامدرا و تەرمی فڕۆکەوانە تەمەن 65 ساڵانەکە دۆزرایەوە.
 
بەرپرسانی نمایشەکە رایانگەیاند، دوای رووداوەکە، نمایشەکە راگیرا و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە وەک باری لەناکاو هەژمارکرا.
بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی: دەرگای دووەمی پارکی هەواری شار کراوەیە

بابەتی دواتر

وادەی کۆتا شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەمساڵ ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share